زایەڵە - بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەماڵی مام لە بەغدا پێشوازی لە محەمەد ئەلحسان، نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عیراق کرد.
لەکۆبوونەوەیەکدا کە نزار ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوو، بافڵ جەلال تاڵەبانی رۆڵی نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکانی لە پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە و لێکنزیککردنەوەی لایەنەکان لەپێناو هێنانەدی ئامانجە باڵاکان بەرزنرخاند و رایگەیاند، یەکێتی بە بایەخەوە لە رۆڵ و پێگەی ئێوە دەڕوانێت و بەدڵنیاییەوە هاوکار و پشتیوان دەبێت لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵا و نیشتمانییەکاندا.
دۆخی گشتیی عیراق و پێشهاتەکانی سووریا تەوەرێکیتری کۆبوونەوەکە بوون و هەردوولا جەختیان لە چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکان و دوورکەوتنەوە لە بژاردەی شەڕ کردەوە. داواشیانکرد.
ک