زایەڵە - شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر،لە سەرەتای ئەم ساڵەوە 29 کەس لە پارێزگاکە لە ئاودا خنکاون. بەشی زۆریان لە کاتی مەلەکردن بووە لە رووبار و چەمەکان".

بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک،ئەم ساڵ خنکان لە پارێزگاکەمان بەراورد بە پار زیادیکردووە. لە سەرەتای ئەم ساڵەوە 10 کەس خنکاون".

 زانیار عومەر، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە:ئەم ساڵ لە پارێزگاکەمان کەس نەخنکاوە. پار یەک کەس خنکابوو."

 بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان: لە سەرەتای ئەم ساڵەوە نزیکەی 10 کەس لە پارێزگای سلێمانی خنکاون.

بەپێی ئاماری ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، ساڵی رابردوو 61 کەس لە ئاوی رووبار و چەمەکاندا خنکابوون. لەو ژمارەیە 27 کەسیان لە سنووری پارێزگای هەولێر، 19ـیان لە پارێزگای دهۆک، 14یان لە پارێزگای سلێمانی بوون و لە پارێزگای هەڵەبجەش یەک کەس بوو.

ک