زایەڵە-رونکردنەوەیەک لە لیژنەی هەلبژاردنی ئەندامانی کۆنگرەی نۆیەمی یەکگرتوو ;
ماوەی دووساڵە داخوازیەک هەیە لە لایەن کادرو رێکخستنەکانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، لەبارەی پێویستی بوونی ڕێوشوێنی لائیحی سەبارەت بە کەمتەرخەمی و پابەند نەبوون بە ئەرکەکانی حیزب و ئۆرگانەکان بۆ کۆنگرەی نۆیەم، لەم ڕوانگەوە ئەنجومەنی جێبەجێکردن بڕیاریدا سێ پێوەر هەبێت بۆ ئەندامیتی کۆنگرە وەک سەرەتاییترین ئەرکی ئەندام:
١- پابەندبوون بە بەشداریکردن لە ئیشتراکات و ئابوونە.
٢- پابەندبوون بە ئاڕاستەو مەنهەج لە لێدوان و کاردا.
٣- پابەندبوون بە ئامادەبوون لە کۆبونەوەکان.
لێرەوە ئەو بەڕێزانەی پابەندیان نەبووە بەو سێ خاڵەی سەرەوە، مافی ئەندامێتی کۆنگرەیان نابێت، ئەمەش واتای دورخستنەوەیان نیە لە حیزب، هەروەک بەشداری نەکردن لە کۆنگرەش کارێکی لائیحی و ئاساییەو سەدان کادری باڵا و خاوەن فەزڵ بە هۆی سنوردار بونی ئەندامانی کۆنگرەوە، بە لائیحەو هەلبژاردنیش بەشدار نابن لە کۆنگرەو زۆر بە ئاسایی مامەڵەیان لەگەڵ کردووە.
بەداخەوە کەسانێک دەیانەوێت لێکدانەوەی هەڵە بۆ ئەو حاڵەتە بکەن و بەمەبەست یان بە نەزانی خۆیان، سوشیال میدیایان سەرقال کردوە، ئێمە هەموو لایەک دلنیا دەکەینەوە کە هەنگاوەکانی کۆنگرە بە شێوازێکی سروشتی کارەکانی خۆی دەکات، بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی کۆنگرەش ئامانجی هەموو یەکگرتوەکانە.
سەرۆکی لیژنەی هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرەی نۆیەمی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
٢١/ ١٢ / ٢٠٢٤
ک