زایەڵە - لەوتووێژێکی تایبەتدا لە گەڵ پەیامنێری زایەڵە د، هێمن کەریم مامۆستای زانکۆ ڕایگەیاند،بەداخەوە هەرێمی کوردستان لەبابەتی سیاسەتدا ڕووبەڕووی کۆمەڵێ کێشە و قەیرانی فکری بوەتەوە.
ئاماژەی بەوەش دا: بۆیە حوکمڕانی هەرێم لە ئێستادا زۆرگرنگە بزانن چۆن لەگەڵ ئەم واقعەی کەئێستاسوریای گرتوەتەوە و چۆن بتوانین خۆمان بگونجێنین.
زیاتر وتی: جێکەوتەی جوگرافیای هەرێم دەوڵەتە دراوسێکانی هەریەک گرنگە چۆن بتوانن باڵانسی سیاسی دەرەوەی هەرێم ڕابگرن و هەرێم سەرکەوتووبێت لەم ڕوەوە تائێستە هەرێمی کوردوستان لەڕووی مێژوویەوە نەیان توانیوە خۆیان لە بەرژەوەندییەکانی تورکیا و ئێران دابڕن.
د،هێمن کەریم وتیشی، بۆیە گرنگە لە ئێستادا لە ڕووی سیاسیەوە خوێندنەوەیەکی ورد بکەین بۆ بابەتی سیاسەتی دەرەوە، جێگای ئاماژە پێکردنە کەدەبێت ڕۆڵی سیستەمی بیرۆکراسی و ڕاوێژکارەتایبەتەکانی لەم بابەتەدالەبیرنەکەن،هەروەها بەرژەوەندی سیستەمی بیروکراسی لە سیاسەتی دەرەوەدا دێتەپاراستن .
ڕونیشیکردەوە، دەتوانین لێرە ئەم پرسیارەبکەین ئایا سەرکردە سیاسیەکان متمانەی تەواویان هەیە بە ڕاوێژکارەکان ،هاوکات گرنگە ئاماژە بەم ڕاستیەش بدەین بەشێک لەڕاگەیاندنەکانی کوردستان بوونەتە فاکتەرێک کەسەربەخۆیی سیاسەتی دەرەوەیان لە هەرێمی کوردوستان سەندوەتەوە بەم شێوەیە ئەم دامەزراوانە بوونەتە بڵندگۆیی سیاسەتەکانی ئەمریکابەرامبەر بە ئێران و تورکیا، کە ئەمەش لە بەرژەوەندییە باشەکانی هەرێم نییە و نەگونجاوە بۆیە لێکدانەوەی ئەم بابەتانە بیری دیکە دێنێتە ئاراوەبەرامبەر بە دەوڵەتانی دراوسێ.
ک