زایەڵە-سوپای ئەمەریکا ڕایگەیاند:فڕۆکەیەکی F-A18ی هێزی دەریایی ئەمریکا لە ئاسمانی دەریای سوور لە ڕووداوێکدا خراوەتە خوارەوە."
هەردوو فڕۆکەوانەکەی ڕزگارکراون، بەڵام یەکێکیان برینێکی سووکی پێ گەیشتووە.
کەشتییە جەنگییەکەی یو ئێس ئێس گێتیسبێرگ، بەشێکە لە گرووپی فڕۆکە هەڵگری یو ئێس ئێس هاری ئێس ترومان، بە هەڵە تەقەی لە فڕۆکەیەکیF/A18 کردووە، کە لە کەشتی فڕۆکەهەڵگری هاری ئێس ترومانەوە دەفڕی.
هێزەکانی ئەمریکا لە کاتی ڕووداوەکەدا هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر حووسییەکانی یەمەن کردبوو و بەیاننامەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکاش وردەکاریی زیاتری سەبارەت بە سروشتی ئەرکەکە نەخستەڕوو.
ک
December 22, 2024