زایەڵە-نرخی بەنزینی نۆرماڵ لە هەولێر دادەبەزێت، بەنزینخانەكانیش هۆكارەكە بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە كە لەلایەن حكومەتی عێراق بریاریداوە بەنزینی زیاتر رەوانەی هەرێم بكات، دابەشكردنی بەنزینیش لە هەرێم زیاتر دەبێت.
 
ئەنجوومەنی بەنزینخانەكان هۆكاری هەرزانبوونی بەنزین بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە،  كە ڕێژەی ئەو بەنزینەی ڕۆژانە دەدرا بە بەنزینخانەكان زیاد كراوە، ئەنجوومەنەكە دەڵێت: لەمەودوا ڕۆژانە 20 تانكەر بەنزین كە دەكاتە 720 هەزار لیتر، لە هەولێر دەدرێت بە بەنزینخانەكان و هەر لیترێك بە 750 دینار بە شوفێران دەفرۆشرێت.
 
جەنگی مەجید لە ئەنجوومەنی بەنزینخانەكانی هەولێر رایگەیاند ، ئەو بەنزینە نۆرماڵەی كە ئێستە لە زۆرینەی بەنزینخانەكانی هەولێر بەردەستە، كوالێتی باشە.
 
دوای پێنج مانگ لە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین، لە بەنزینخانەكانی هەولێر نرخی هەر لیترێك بەنزین 50 دینار دابەزیوە، ئێستە لە نێوان 820 بۆ 850 دینارە.
 
بڕیارە لە سەرەتای ساڵی 2025 حكوومەتی عێراقیش دەست بكاتەوە بە ناردنی بەنزینی حكوومی بۆ هەرێمی كوردستان، ئەوكاتە نرخی بەنزینی نۆماڵ زیاتر دادەبەزێت.

ک