زایەڵە-دابەشكردنی مووچەی مانگی تشرینی یەكەم (10) بەردەوام دەبێت و ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتەكانی (بازرگانی، سامانە سروشتیەكان، گواستنەوە، كشتوكاڵ، شارەوانی و پلاندانان) دابەشدەكرێت.
بەپێی ئەو خشتەیەی هەفتەی رابردوو وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم بڵاویكردەوە دابەشكردنی مووچەی ئەو مانگە تا سبەی بەردەوام دەبێت، هێشتا هیچ زانیارییەك دەربارەی وادەی دابەشكردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەم بە رەسمی بڵاونەكراوەتەوە.
ک