زایەڵە-لە گەرمیان بەهۆی تەقینی سیستمی غازەوە کەسێک گیانی لەدەستدا
لە گوندی مەحمووقەجەری سنووری ناحیەی قۆرەتوو لە گەرمیان، سیستمی غازی ماڵان دەتەقێتەوە و بەهۆیەوە شەش کەس بریندار دەبن، یەکێک لە بریندارەکان دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیان لەدەستدەدات.

رووداوەکە بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە روویداوە. پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، ئەو بریندارەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی 10 ساڵانە و ناوی (ئارش ئەحمەد حەسەن)ـە. باوک و برایەکی، لەگەڵ دوو خوشکی دیکەیدا بریندارن.

بریندارەکان لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژارن لە کەلار.

ک