زیەڵە ـــ زیادەڕۆیی سندوقی سەرمایەگوزاری سعودیە لە ڕاکێشانی یاریزانانی بیانی تێچووی دروستکردنی پێنج یاریگای تۆپی پێ بەفیڕۆ دا.
رۆژنامەی شەرق ئەمڕۆ یەکشەممە ڕاپۆرتێکی لەبارەی کەمکردنەوەی بەرچاوی خەرجیەکانی حکومەتی سعودیە بۆ وەرگرتنی یاریزانی بیانی بڵاو کردۆتەوە و نووسیویەتی "کەمکردنەوەی لە سەدا 50ی خەرجییەکانی سعوودیە لە تۆپی پێدا"
سعودیە 438 ملیۆن دۆلار کەمتر لە گواستنەوەی هاوینەی 2024 بۆ یاریزانانی بیانی خەرج کردووە بەراورد بە ساڵی رابردوو.
لە هاوینی 2023، سعودیە 875 ملیۆن دۆلاری لەسەر فەرمانی شازادەی جێنشینی سعودیە محەمەد بن سەلمان خەرج کرد بۆ ڕاکێشانی ئەستێرە بەناوبانگەکانی تۆپی پێ.
لە گواستنەوەی هاوینەی 2023دا خولی سعودیە بوو بە دووەم خولی نایابترین تۆپی پێی جیهان دوای خولی ئینگلیزی.
بڵاوکراوەکە نووسیویەتی داهاتی خولی نایابی سعودیە لە مافی پەخش و ڕیکلامکردن تەنها 90 ملیۆن دۆلار بووە و سعوودیە "785 ملیۆن دۆلار زیانی بەرکەوتووە."
بەو پارەیەی لەدەستی دا، سعودیە دەیتوانی پێنج یاریگا دروست بکات کە دەیتوانی 70 هەزار کەس لە خۆ بگرێت، بە بەهای 150 ملیۆن دۆلار.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی شەرق، سندوقی سەرمایەگوزاری سعودیە دوای زیانێکی گەورە بڕیاری دا بودجەی ڕاکێشانی ئەستێرە بیانییەکان بۆ نیوە کەم بکاتەوە و لە دووەم گرانترین خول، دابەزی بۆ شەشەم گرانترین خول لە جیهاندا.