زایەڵە - فەرهاد شامی، بەرپرسی ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات "هەسەدە" بۆ كەناڵی (الحدث) ڕایگەیاند: هێزەكانی سوریای دیموكرات هێزێكی ئاسان نیە و لەماوەی رابردودا روبەڕوی تەواوی پلانەكانی توركیاو رێكخراوی دا*عش بوونەتەوە، ئێمە بەردەوام چاومان لەسەر گفتوگۆ بووە.

وتیشی: ئێستا هیچ قسەیەك لەسەر هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە نیەو بە بابەتەش پەیوەستەبە سورییەكان و پلانمان هەیە بۆ ئەوەی ببین بە بەشێك لە سوپای سوریا، هەسەدە تاكە هێزە كە لە عەرەب و كوردو سریان پێكاهاتووەو هیچ هێزێك نیە لەسوریا بەوشێوەیە بێت.

 زیاتر وتی: هۆشداریدەدەین لە فشاری حكومەتی توركیا بۆ سەر دیمەشق بۆ رێگەگرتن لە بەشداری هێزەكانی هەسەدە لە چارەسەری سیاسی لە سوریاو لەئێستادا توركیا بەو ئاڕاستەیە فشار دەكات، ئەنقەرە لەهەوڵدایە هەسەدەو ئیدارەی خۆسەر دوربخاتەوە، پێموایە حكومەتی دیمەشق هەڵەی رژێمی پێشوو دووبارە ناكاتەوە.

ک