زایەڵە- کۆچەر تاهیر، نوێنەری کارگەکانی غاز لە سلێمانی لە لێدوانیکدا بە زایەڵەی راگەیاند، چەند رۆژێکە باس لەوە دەکرێت لە سلێمانی قەیرانی غاز دروستبوە و نرخەکەی بەرزبۆتەوە، ئەو هەواڵانە دورە لە راستییەوە، قەیرانی غازی ماڵان دروست نەبوە و نرخەکەشی وەک خۆیەتی.
وتیشی: هاوڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە لە روی کەمی غازەوە لە پارێزگای سلێمانی هیچ گرفتێکمان نییە.
ئاماژەی بەوەش دا: ئەو بڕە غازەی لە هاویندا بۆمان دابیندەکرێت هەمان بڕە کە لە وەرزی زستاندا دابینکراوە.
ڕاشیگەیاند: لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما لە %70 بۆ %80 خواستی هاوڵاتییان بۆ بەکارهێنانی غاز زیادیکردوە.
ک