زایەڵە - سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێشوازیی لە وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا کرد، لە کۆبوونەوەیەکیشدا وەزیرە ئیتاڵییەکە "ستايشى رۆڵى پێشمه‌رگه‌ى له شه‌ڕى دژى تيرۆر و تێكشكاندنى داعشدا كرد و رۆڵ و پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستانى له ناوچه‌كه‌دا به‌زر نرخاند."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند به‌يانيى ئه‌مڕۆ (يه‌كشه‌ممه، 22-12-2024) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له گويدۆ كرۆسێتۆ، وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا كرد.
له كۆبوونه‌وه‌کەدا شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، جێگرى سه‌رۆك و باڵيۆزى ئيتاڵيا له عێراق و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى هه‌ردوولا ئاماده‌ى بوون، په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شى سه‌ربازى و ئه‌منيى ئيتاڵيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پشتگيرى و رۆڵى هێزه‌كانى ئيتاڵيا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش، تاوتوێ كران.
لە راگەیێندراوەکەدا هەروەها هاتووە، نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينی بۆ پشتگيرى و هاوكاريى ئيتاڵيا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا، به‌تايبه‌تى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و تێكشكاندنى داعشدا دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماده‌يى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودانى زياتر به هاريكاريى هاوبه‌ش و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه‌دا ده‌ربڕى.
وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵياش کە ئێوارەی دوێنێ دوای ئەوەی لە بەغدا لەگەڵ سوودانی کۆبووەوە، گەیشتە هەولێر، لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەپێی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "جه‌ختى كرده‌وه لەوەی؛ وڵاته‌كه‌ى وه‌ك هاوبه‌شێكى گرنگ، به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت، بۆ ئه‌وه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا له پشتگيرى و هاوكاريييه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌روه‌ها ستايشى رۆڵى پێشمه‌رگه‌ى له شه‌ڕى دژى تيرۆر و تێكشكاندنى داعشدا كرد و رۆڵ و پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستانى له ناوچه‌كه‌دا به‌زر نرخاند."
هه‌ردوولا باسيان له جموجووڵ و هه‌وڵه‌كانى خۆڕێكخستنه‌وه‌ى داعش كرد و هاواڕا بوون "هێشتا مه‌ترسييه‌كى راسته‌قينه‌يه و هه‌ڕه‌شه له ئاسايش و سه‌قامگيريى عێراق و سووريا و ناوچه‌كه ده‌كات، بۆيه به‌رده‌واميى پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تييان بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به پێويست زانى، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له گرنگيى تێوه‌نه‌گلانى عێراق له كێشه و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه، كرده‌وه."
دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه، به‌تايبه‌تى گۆڕانكارييه‌كانى سووريا و كاريگه‌رييه‌كانى له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.