زایەڵە- نەوزاد موهەندیس چاودێری سیاسی لەوتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری دەزگای میدیایی زایەڵە ڕایگەیاند، «لەماوەی ئەو 33 ساڵەی ڕابردودی حوکمی هەرێمی کوردستان بە عێراقی دوای 2003 شەوە هەمیشە ئێران ئامادەیی هەبووە، لەچارەسەرکردنی کێشەکان و نەهێشتنی ئاڵنگاری و تەحەدی و ڕێگرییەکان، بۆیە ئێران کاریگەریەکی گەورەی هەیە تائێستا.»
نەوزاد موهەندیس وتی؛ لە پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و کێشە و ململانێیەکی زۆرتوند هەبوو بەتایبەت یەکێتی و پارتی، لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا ئەو ململانێیە و توندە بەئاشکرا دەرکەوت، لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان لەلایەن سەرکردەی هەردوولاوە وائەخوێنرایەوە لەدوای هەڵبژاردن نەگەنە یەکتری و ڕێک نەکەون، پەرلەمان زۆری پێ بچێت، بۆپێکهێنانی، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم و پێکهێنانی حکومەت. دوای هەڵبژاردن و دەرکەوتنی ئەنجامەکان بەدڵی هیچ لایەک نەبووە، بە براوە و دۆڕاوەوە، یان بەبراوە و بەوەی کورسی کەمی هێناوە.
ئاماژەی بەوەش دا؛ سەیر دەکەی پارتی خۆی 46 کورسی هەبووە هاتۆتە سەر 43 کورسی بەو دو کۆتایەی کە ئەگەر لەسەر پارتی حساب بکرێ، ژمارەی کورسیەکانی کەمی کردووە هاتۆتە سەر 39، یەکێتی بەهەمان شێوە هەموو حیزبەکانی تریش، تەنها حیزبێک کەئەویش 100% ڕازی نیە بەتەمای زیاتربوو بەڵام هەرئەوەندەی بۆهات وەکو ئەوەی نوێ،خۆشت ئەزانی یەکگرتوو ز کۆمەڵ و هەڵوێست و بەرەی گەل و ئەوانی تر.
وتیشی، کەواتە ئەنجامەکان بەدڵی هیچ کەسێک نەبوو، بۆیە هەڵبژاردنەکە هێندەی بووە مایەی دروست بونی ناکۆکی و دورکەوتنەوەلەیەکتری، نەبوو بەهۆی نزیک بونەوە و دڵخۆش کردنی هیچ لایەک، ئێستا هەرێمی کوردستان کەوتۆتە بەر دوو ڕیانێک یان ئەوەتا دەبێ بەردەوام بێ لەسەر کۆبوونەوەکانی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی شەش وەئیلا درێژەدان بەم حکومەتی کاربەڕێکەرە کەهیچ شەرعیتێکی نەماوە لەرووی دەستورییەوە.
ڕاشیگەیاند؛ ئێستا هەرێمی کوردستان لەبواری سیاسی ڕوبەڕوی کێشە و قەیرانی گەورە بۆتەوە بەتایبەتی لەنەبونی حکومەتێکی کارا، نەبونی پەرلەمانێکی کارا و سەرۆکایەتی کارا، دەزگا شەرعیەکانی حکومەت بونیان نەماوە، لە چوارچێوەی ئەو هەموو هەڕەشە و ئاڵنگاریانەی ناوچەکە و دوای ڕوخانی ڕژێمی سوریا هێندەی تر قەیرانەکان ڕوبەڕووی کوردستان بۆتەوە، کێشەکانی قوڵتر کردۆتەوە، ئەمە پێویستی بە گفتوگۆی زیاتر هەیە، لەنێوان هەموو لایەنەکان بەتایبەتی لەلایەن یەکێتی و پارتیەوە.
ڕونیشیکردەوە، چارەسەر ئەوەیە دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان کابینەی شەش بە زوویی پێک بهێنێ، من دەمێکە لە نوسینەکانم ئەوەم دوبارە کردۆتەوە، نەبونی پەرلەمانێکی کارا و نەبونی حکوومەتێکی کارا و نەبونی ئۆرگانی سەرۆکایەتی هەرێم وادەکا هەرێم توانای بڕیاردانی گەورە و قورسی نەبێ لەبەرامبەر عێراق لاواز بێ مەترسیەکانی هێندەی تر گەورەتر ئەبن، پرۆسەیەکی ئاشتەوای گشتی لەناوسەرکردە و حیزبەکان بێتەکایەوە، نزیکەی 2 ساڵە سەرکردەی سیاسی کۆنەبونەتەوە، ئەمە خەتەرێکە بەم شێوەیە پەرت و بڵاو شپرزە بین.
نەوزاد موهەندیس سەبارەت بە پێگەی ئێران لە ناوچەکە بە لەبەرچاوگرتنی ڕووداوەکانی ئەم دواییە، وتی؛ ئێران گەورە زلهێزێکی ناوچەییە وەکو تورکیا و سعودیە و میسر و ئیسرائیل ئەم هێزانە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خاوەن نفوز و قوەت و تەکنەلوجیایی نوێن، هەریەکەشیان موناقەشەەی ئەویتریان ئەکا لەڕووی مێژوویەوە، تائێستاش بۆئەوەی خۆی ببێتە یەکەم لەناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئێران یەکێکە لەو پێنج وڵاتە و سنورێکی گەورەیە هەیە لەگەڵ عێراق و هەم لەگەڵ هەرێمی کوردستان، بۆیە لەماوەی ئەو 33 ساڵەی ڕابردودی حوکمی هەرێمی کوردستان بە عێراقی دوای 2003 شەوە هەمیشە ئێران ئامادەیی هەبووە، لەچارەسەرکردنی کێشەکان و نەهێشتنی ئاڵنگاری و تەحەدی و ڕێگرییەکان، بۆیە ئێران کاریگەریەکی گەورەی هەیە تائێستا.
باسی لەوەشکرد، سەبارەت بە کێشە سیاسیەکانی هەرێم، هەرێم بۆخۆی بچوکە و لەناوعێراقی فیدڕاڵە، هەرێم نەبۆتە هۆی مایەی شەڕو گۆبەند وەئاژاوەنانەوە بۆ ئێران، نە هێزی دارایی ئەوەندە هەیە،نە هێزی سەربازی و نەهێزی تەکنەلوجیا. هەرێمی کوردستان هیچ کاتێک نابێتە کێشە بۆ ئێران، لەڕووی ئابوریەوە هەرێم بازاڕێکی باشە بۆ ئێران، ئەگەر هەرێمی کوردستان بە عێراقیشەوە بچێتە بەرەی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی بەرژەوەندیەکانی ئێران بجوڵێتەوە ئەوکاتە بەشێوەیەکی نەرێنی کاریگەری هەبێ لەسەر ئێران.
هێمای بەوەشکرد، هەمیشە لەماوەی 33 ساڵی ڕابردودا هەرێمی کوردستان و لەماوەی 21 ساڵی ڕابردووی عێراقیشدا هەموو کاتێک کاریگەریەکانی ئێران زۆر گەورەبوون، تەنانەت بڕیارێکی سیاسی بچوک یاخود گەورە، ئابوری، سیاسی، سەربازی و ئەمنی بەبێ ڕەزامەندی ئێران نەبووە، لەڕووی سیاسیەوە بۆتە لایەنگرێکی لانی کەم ئەم دەسەڵاتەی هەرێمی کوردستان، ئەگەر باسی بکەین لە زۆنی سەوزدا، زۆنی زەردیش نەیتوانیوە و ناشتوانێ سەرپێچی لەبڕیارەکانی ئێران بکات، ئێران زۆریشی بەسەر پارتیەوە هەیە،لەڕووی ئابورییەوە زۆر پێویستی بە ئێران و هاوکاری و مەرزەکانی ئێرانە.
نەوزاد موهەندیس ئەوەشی خستەڕوو، لەڕووی ئەمنیەوە ئێران بەڕەئی من ئەتوانێ لەماوەیەکی کەم و کورتدا ئاسایشی هەرێمی کوردستان تێکبدات، ئێران وەک وتم کاریگەری لەهەموو ڕووەکانەوە هەیە لەسەر کوردستان. دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان دۆخێکی ناجێگیرە، ئابوری کۆمەڵایەتی و ئەمنی ناجێگیرە، سەرکردە سیاسیەکانی هەرێم دەبێت عاقڵانە و حەکیمانەو ژیرانەتر مامەڵە لەگەڵ یەکتری بکەن و لەیەکتر نزیک ببنەوە، پرۆسەیەکی ئاشتەوای هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکەن، بڕیارو گوتاریان یەک بخە، ئەمەش لەڕێگەی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێزی کابینەی شەش ،دەبێ هەموو ئۆرگانە فەرمیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بخرێەسەر ڕێچکەی خۆی.
ک