زایەڵە - ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، مووچەی مانگەكانی 11 و 12 دەدرێت و پاشەكەوت ناكرێت.

موسەنا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، پێمان سەیرە باس لە كێشەی مووچە دەكرێت و بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق و یاسای بودجە مووچە زامن كراوە و كورتهێنان هەیە و دەبێت دادگای فیدراڵی ئەو پرسە یەكلابكاتەوە.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتیشی، "مووچەی مانگەكانی 11 و 12 دەدرێت و بە بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق و یاسای بودجە مسۆگەر كراوە و بە هیچ شێوەیەك پاشەكەوت ناكرێت، بەڵام هەرێمی كوردستان نایەوێت داهاتەكان ئاشكرابكات".

ک