زایەڵە - ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە تەرازووی پێداچوونەوەدا دەركەوتووە، داتاكانی هەرێمی كوردستان راست نین.
سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بەداخەوە داتاكانی هەرێمی كوردستان دروست نین و سەرچاوەی داهاتەكانیش شاراوەن، كە ئەوەش بووەتە كێشە بۆ مووچەخۆران.
لەبارەی ئەو كێشانەی بەغداد بۆ هەرێمی كوردستان دروستی دەكات، سۆران عومەر دەڵێت، “ئەوانەی بە بیانووەكانی عێراق ناودەبرێن هەمووی بابەتی یاسایین كە عێراق دەیەوێت چارەسەرببێت، دەشڵێت، “كێشەی لیستەكانی هەرێم لای بەغداد زۆرە، چونكە هەر مانگە و لیستەكان بە جۆرێكە”.
ئەندامەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر نەوت و داهاتی ناوخۆ رادەست بكرێت، پارەی بەكاربردن و پارەی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی پارێزگاكان و نەوتی 30 هەزاری و بەنزینی 450 دیناری و زۆر شتی تر بۆ هەرێم دابیندەكرێت.
ک