زایەڵە-ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، خەرجییەكانی كۆتایی ساڵ لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە دادەخرێن و ئەگەر تێبینییەكان سەبارەت بە لیستەكانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەربكرێن ئەوا مووچەكان دەنێردرێن.
غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، "ئەگەر ئەو زانیارییانەی وەزارەتی دارایی عێراق لە هەرێمی داواكردووە جێبەجێنەكرێن و لەگەڵ لیستەكانی مووچە مانگانە نەنێردرێتە بەغداد، ئەوا مووچەی ساڵی 2025یش هەر بەم شپرزەییەی ساڵی 2024 رەوانەدەكرێت".
ئاماژەی بەوەشكرد، عێراق 613 ملیار دیناری بۆ مانگی 11 ناردووە، ئەگەر وەزارەتی دارایی ئەو 430 ملیار دینارە كە (مناقلە)یە لە خشتەكانی بودجە بۆ سەر مووچەی هەرێم بگوازێتەوە و لەگەڵ ناردنی 670 ملیار دینار بۆ مانگی 12 ئەو كات موچەی هەردوو مانگەكە دەدرێت، بەڵام گرفتەكە لەوەدایە تازە لیستی مووچەی مانگی 12 لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە بۆ بەغداد نێردراوە.
ک