زایەڵە-کەشناسى هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دوو شەممە، ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت و ئەگەرى نمە بارانێكی کەم لە هەندێ ناوچەی شاخاوی هەیە و خێرایى با لە نێوان پێنج بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.

سبەی سێ شەممە،  ئەگەرى نمە بارانێكی کەم لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک و هەولێر هەیە و هەروەها بەراورد بە ئەمڕۆ پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە.

 بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ١٩ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە حەوت پلە دەبێت.

ک