زایەڵە- لە وتوێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە کاوێز مەلا پەروێز نوسەروڕۆژنامەنوس ڕایگەیاند، ئێران بەلایەوە گرنگە  کورد هاوسەنگی بپارێزێ و نەبێتە مایەی ترس ونیگەرانی بۆ دەسەڵات لەبەغدا.

کاوێز مەلا پەروێز جەختی لەسەر ئەوە کردەوە؛ هەرێم لە قەیرانی گەورەدایە، قەیرانی دارایی و دابەشبوون و ناکۆکی قوڵی هێزەکان، کە مەترسی گەورەی لەسەر پێگە و قەوارەی هەرێم درەستکردوە.

زیاتر وتی؛ دابەشکردنی سەرۆکایەتیەکانی هەرێم بە شێوەی دادپەروەرانە لە نێوان ناوچە جوگرافیەکان، بەشێکی گرنگی کێشەکان لە هەرێم چارەسەر دەکات کە هەم عەدالەتی جوگرافی دروست ئەکات هەمیش نوێنەرایەتی لە بەرێوەبردن مانایەک بۆ حکومڕانی ئەگەرێنێتەوە.

ناوبراو وتیشی، ئێران یان تورکیا، یان هەر وڵاتێکی تر بە پێی بەرژەوەندی خۆیان رووداوەکان لە هەرێم یان لە هەر شوێنێکی تری دونیا دروست ئەکەن، بەشێکی گەورەی کێشەکانمان لە هەرێم دەخاڵەت ودەستێوەردانی ئەو وڵاتانەیە کە خۆمان رێگەمان بۆ خۆشکردوون دەست تێوەردان لە کاروباری هەرێم بکەن. هەرێم یان پێگەی کورد لە ئێراق بۆ ئێران پەیوەستە بە ئەمنی قەومی ئێرانەوەیە، کوردی ئێراق کۆڵەکەی سەرەکین بۆ دەسەڵاتی شیعە لە ئێراق بۆیە پێم وایە ئێران بەلایەوە گرنگە  کورد ئەو هاوسەنگیە بپارێزێ و نەبێتە مایەی ترس ونیگەرانی بۆ دەسەڵات لەبەغدای شیعە، بۆیە هەردوو دیوی ئەرێنی و نەرێنی کورد لەو چوارچێوەیە ئەتوانێ هەم بەرەکەت بێت بۆ خۆی و ئێران هەم سەرئێشە و بەڵا بێت کە زۆر جار هەژموونی تورکیا لەسەر بەشێک لە جوگرافیای کوردستان ئەو دۆخە دەهێنتە ئاراوە کە بەرژەوەندیەکانی کورد لە ئێراق بخاتەوە مەترسیەوە و زیان بە بەرژەوەندی ئێرانیش بگەیەنێ.

کاوێز مەلا پەروێز ئەوەشی خستەڕوو، لاوازی خۆمان دەرفەتی بۆ ئێران و تورکیا بە جۆرێک خوڵقاندوە کە کەم رووداوی کوردستان هەیە کاریگەری ئەو دوو دەوڵەتەی لەسەر نەبێ، دواینیان هەڵبژاردنەکان بوو، کە پێشم وایە پێکهێنانی حکومەتیش هەر بەشێک ئەبێ لەو کاریگەرەی ئەو دەوڵەتە،ئەم سیستەمەی لە هەرێم هەیە زیانی بۆ ئێران نیە، سوودەکەشی  بۆ ئێران ئەوەیە جوڵانەوەی کوردی لە ئێران لاواز کردوە، ئێران درێژەی بەو سیاسەتەی خۆی ئەدات و ململانێی بەرژەوەندی تورکیا و دونیا سوونیەکە ئەکات و وەرقەی ئێرانی زۆرن بۆ ئەوەی بتوانی رووداوەکان بۆ بەرژەوەندی خۆی لە نەتیجە بە کار بێنێ کە پێگەی لە ئێراق بایی ئەوە بە هێزە کە بتوانێ فشار بۆچەماندنەوەی ئەو هێزانە دروست بکات کە دەبنە بەربەست لەپێش بەرژەوەندیەکانی ئێران.

ک