زایەڵە- ڕوونکردنەوەێک لە لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی بۆ سەرجەم کەناڵەکانی راگەیاندن و ڕای گشتی؛
لەیەکێک لە کەناڵەکانی راگەیاندن ھەواڵێکی ناراست و چەواشەکاری بڵاوکراوەتەو دەربارەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان وتیایدا ھاتووە کە دوای سەری ساڵ و بەبڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان بەرامبەر بە بڕی ملیۆن ونیوێک ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان تۆمار دەکرێن ، ئێمە وەک لیژنەی ئەمنی سلێمانی ئەم ھەواڵە سەرلەبەری ڕەت دەکەین و بەڕاشکاوی ڕایدەگەێنین کە ئەم ھەواڵە دوورە لە راستییەوە.
بەلای ئێمە داڕشتن و بڵاو کردنی ئەم ھەواڵە لەو کەناڵە کە ھیچ گرنگ نیە ناوھێنانی ، مەرام ومەبەستێکی سیاسی و چەواشەکاری ئێجگار ئاست نزم و داماڵراو لە پرینسیپی کاری ڕاگەیاندن لەخۆ دەگرێت ، و ئەگەر وەزارەتی ناوخۆ ھەر بڕیارێک دەربکات ئەوا لەپەڕەی فەرمی وەزارەت و بەئاشکرا دەیخاتە ڕوو نەک پەنا بەرێت بۆ کەناڵێکی بەناو ڕاگەیاندنی لەو جۆرە .
ھەرکەناڵێکی راگەیاندن پەنا بەرێت بۆ ھەواڵی درۆ و ساختە وچەواشەکاری بێ گومان ھۆکاری سەرەکی بۆ مایەپوچبونی سیاسی وئیعلامی وجەماوەری دەگەڕێتەوە.
ئێمە وەک لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی بۆ ھەموو لاێکی رادەگەێنین کە بڕیاری قەدەغەکردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان لە ڕۆژی دەرچونییەوە تاکۆ ئەم ساتە وەک خۆی جێ بەجێ دەکرێت و ھیچ گۆرانگاری وپاشگەزبونەوێکی تیا نیە ونەکراوە وئامانجی سەرەکی لێوەی گەڕانەوەی شکۆی یاسا وپاراستنی ئەمنییەتی ھاوڵاتیان وچەسپاندن و بەرقەراربونی دادپەروەری کۆمەڵایەتییە و ئۆقرەیی ڕەوشی ھاتوچۆیەلە سەرشەقامەکانە .
ک