زایەڵە-سیپان عەزیز ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكیدا رایگەیاند،  بەپێی دوایین زانیارییەكان ئەو وەفدە هاوبەشەی لەسەر تەرازووی پێداچوونەوەی هەرێم پێكهێندرا سبەی لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق كۆدەبنەوە و چارەنووسی مووچەی مانگەكانی 11 و 12 یەكلادەكرێتەوە.

وتیشی، "كۆبوونەوە بۆ یەكلاكردنەوەی ئەو تێبینییانەی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراقە كە پێشتر لەسەر میزان مراجعە هەیبووە و تاوەكو بڕیار لەسەر مووچەی مانگی 11 بدرێت كە كورتهێنان هەیە و مووچەی مانگی 12 یەكلابكرێتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پێویستە رێوشوێنی بەپەلە بگیرێتەبەر بەر لەوەی حسابات لە عێراق دابخرێت مووچەی ئەو دوو مانگە یەکلابکرێتەوە و وتيشی، "ئەو تێبینییانەی كە لەسەر میزان مراجعەی هەرێم هەبوون چارەسەركراون و كۆبوونەوەی سبەی بۆ مووچە یەكلاكەرەوە دەبێت".

ک