زایەڵە ـــ ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی باری دەروونی "زیدان"ی بۆ گەڕانەوە بۆ جیهانی ڕاهێنان بە "نائاسایی" وەسف کرد.
"چیرۆکی ڕاهێنەری نایاب کە دیار نەما"، ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئەمڕۆ دووشەممە لەبارەی دوورکەوتنەوەی زیدان لە جیهانی ڕاهێنەرایەتی.
زیدان ماوەی 1306 ڕۆژە لە ڕاهێنان دوورکەوتووەتەوە و تائێستاش نیازی گەڕانەوەی نییە.
زیدان توانی لە 2016 تا 2018 و لە یەکەم خولی سەرکردایەتیدا بۆ یانەی ڕێئال و لە 2019 تا 2021 لە خولی دووەمی ڕاهێنەریدا بۆ هەمان یانە 11 جامی پاڵەوانێتی بباتەوە کە خۆی لە خۆیدا بێهاوتایە.
سێ نازناوی یەک لەدوای یەکی لیگی پاڵەوانانی ئەورووپا یەکێکە لە شانازییەکانی ڕاهێنەری فەرەنسی لەگەڵ ڕێئاڵ.
بڵاوکراوەی ئیسپانیا نووسیویەتی مەزاجی زیدان بۆ گەڕانەوە بۆ لاکێشەی سەوز "نائاساییە" چونکە خۆی نەیدەویست بگەڕێتەوە نێو جیهانی ڕاهێنەرایەتی و ئۆفەری نەبووە.
بەگوێرەی مارکا، مانچستەر یونایتد، بایرن، یوڤێنتوس و پاریس سانجێرمان کڕیاری گەورەی زیدان بوون، بەڵام ڕاهێنەری پێشووی ڕێئال هەمان وەڵامی دانەوە: "نەخێر سوپاس" بۆ ئەوەی نیشانی بدات کە نیازی نییە بگەڕێتەوە نێو جیهانی ڕاهێنەرایەتی.