زایەڵە ــــ پاڵەوانێتی کراوەی ئوسترالیا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست پێدەکات و نۆڤاک جۆکۆڤیچ وەک باشترین یاریزانی تێنس لە مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا دێتە ئەژمار.

پاڵەوانێتی کراوەی ئوسترالیا وەک یەکەم گراند ئسلام لەم ساڵەدا لە 12 تا 26 ی کانوونی دووەم بەڕێوە دەچێت. کۆی گشتی خەڵاتەکانی کراوەی ئوسترالیا لە ساڵی 2025 دا 314,240 دۆلار دەبێت کە بەراورد بە ساڵی 2024 زیاتر لە 31 دۆلار زیادیکردووە.

پاڵەوانێتی کراوەی ئوسترالیا یەکێکە لە کۆنترین و بەناوبانگترین پاڵەوانێتییەکانی تێنس لە جیهاندا کە بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1905 بەڕێوەچوو. هەروەها ئەم کێبەرکێیانە زۆرترین بینەری هەیە بە جۆرێک کە ساڵی پار زیاتر لە یەک ملیۆن کەس سەیری یارییەکانیان کرد.


نۆڤاک جۆکۆڤیچ باشترین یاریزانە لە مێژووی پاڵەوانێتی کراوەی ئوسترالیادا، کە 10 نازناوی بردووەتەوە. یاریزانێکی تر کە خاوەنی ڕیکۆردی بێهاوتای ئوسترالیا کراوەیە ماتس "ویلاندەر"ە. ویلاندەر سێ نازناوی ئوسترالیای کراوەی بردەوە لە ساڵانی 1983 و 1984 و 1988 دا. ئەو تاکە یاریزانە لە مێژووی کراوەی ئوسترالیا کە ئەم پاڵەوانێتییەی لەسەر چیمەن و یاریگای سەخت ئەنجامدابێت و پاڵەوانێتییەکە بباتەوە.


جانیک سینەری ئیتالی پیاوی ژمارە 1 و ئاریانا سابالینکا خانمی ژمارە 1 لە پاڵەوانێتی کراوەی ئوسترالیا لە ساڵی نوێدا ئامادە دەبن. پاڵەوانانی ئەم خولە، 2000 خاڵ بەدەست دەهێنن.