زایەڵە-بڕیارە ئەمڕۆ موچەی مانگی 10ـی مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان دابەش بکرێت.

بەپێی ئەو راگەیاندراوەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی كاربەرێكەری هەرێمی کوردستان بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 24.12.2024 موچەی مانگی 10ی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

ژمارەی مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمی كوردستان 37 هەزار و 933 مامۆستان و موچەی مانگانەیان لە نێوان 400 بۆ 500 هەزار دینارە، بەمەش حکومەتی هەرێم مانگانە پێویستی بە بڕی نزیكەی 19 ملیار دینارە بۆ دابینكردنی موچەی مامۆستایانی گرێبەست.

مانگی رابردوو حکومەتی هەرێم لەگەڵ لیستی موچەی مانگی 10، لیستی ناوی سەرجەم مامۆستایانی گرێبەستیشی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق نارد، بۆ ئەوەی موچەیان پێبدرێت.

ک