زایەڵە - لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە کاوە عەلی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی شەرم ناکات دەستبەجێ وەڵامی بەڕێز سۆران عومری دایەوە کە بۆ چەند مانگێک یەک ملیار و حەفتا ملیۆن دینار پارەی ئەنجامی هاوکاری هەڵمەتی کوتانی دواخست.
وتیشی، بەڵام ڕۆژانە ڕاگەیاندنەکان و پەرلەمانتاران و ناوخۆ و دەرەوەی هەرێم داتا و زانیاری لەسەر دیار نەمانی داهاتی زیاد لە ٣٠٠ هەژار بەرمیل نەوت و مانگانە دەیان و سەدان ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ و ساڵانە زیاد لە چوارملیاردۆلاربڵاودەکەنەوە ، نقەیان لە خۆیان بڕیوە وەک ئەوەی گوێیان لێ نەبووبێت،نە ئەڵێن وانییە نە ئەڵێن وایە.
باسی لەوەشکرد، باشە بۆ بۆ تەنها یەک ملیار یەکسەر هەردوو وەزارەتی دارایی و تەندروستی هاتنە جواب و گوێیان لێ بوو،بەلای کەمەوە وەڵامێک ، قسەیەک ، لە وەزارەتی دارایی کە شەریکی ئەو تاڵانیە نیین بەڵام بێ دەنگی زۆر شت هەڵدەگرێت.
ک