زایەڵە-هادی عەلی، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بۆ زایەڵە وتی، كۆنگره‌ى نۆیه‌مى یه‌كگرتوو، له رۆژانى 27 و 28ى ئه‌م مانگه‌دا، بەڕێوەدەچێت.
باس لەوەش دەکات، ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى یه‌كگرتوو كۆبوووە و لە ته‌وه‌رێكى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئەنجومەنەکە هه‌ڵوه‌سته‌ى كرد له‌سه‌ر بڕیارى به‌شدارینه‌كردنی شه‌ش کەسی نێو حزبەکە لە كۆنگره‌ى نۆیه‌مدا و بڕیاریدا كاركردن به‌و بڕیاره رابگرێت.
دەشڵێت، “هەروەها ئەنجومەنی سەرکردایەتی داوایكرد لیژنه‌ى باڵاى هه‌ڵبژاردنى ئه‌ندامانى كۆنگره، پێداچوونه‌وە بكات به مه‌رجه‌كانى ئه‌ندامێتیى ئه‌و کەسانەدا و كارئاسانى بۆ به‌شداربوونیان بکات”.
هادی عەلی، ئەوەش دەڵێت، “ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکگرتوو، داوا له دوو له‌و کەسانە ده‌كات كه بڕیاری بەشدارینەکردنیان لە کۆنگرەی نۆ درابوو، بەهۆی ئەوەی هه‌ندێک لێدوانى نه‌خوازراویان بۆ میدیاكان داوه، داواى لێبوردن له سه‌ركردایه‌تى و رێكخستنه‌كانى یه‌كگرتوو بكه‌ن”.
ک