زایەڵە ـــ شارەزایەکی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئەبوزەبی ڕەفتاری ناپرۆفیشناڵانەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عەرەبستانی سعودییەی به هۆکاری شکستهێنانی گرانترین ڕاهێنەری جیهان ناوبرده کات.
جاسم ئەشکەنانی شارەزا لە تۆڕی وەرزشی ئەبوزەبی لە شکستی پرۆژەی سعودیە لە تۆپی پێی نیشتمانیدا گوتی "هەڵسوکەوتی ناپڕۆفشناڵی یەکێتیی سعودیە بووە هۆی ڕووخانی مانچینی".
مانچینی بوو بە گرانترین ڕاهێنەری جیهان بە مووچەکەی 50 ملیۆن دۆلار، بەڵام لەسەر کورسی هەڵبژاردەی سعودیە شکستی هێنا.
مانچینی لە ماوەی 423 رۆژی سەرپەرشتیاری هەڵبژاردەی تۆپی پێی سعودیەدا، 18 یاری لەسەر کورسی سعودیە دانیشت. ئەو تەنها 7 بردەوەی بۆ سعودیە تۆمار کرد و لە کۆتاییدا بە 6 دۆڕاندن و 7 یەکسانبوون دوور خرایەوە.
سعودیە لەژێر سەرپەرشتی مانچینی ئەوەندە لاواز بووە کە ئەم هەڵبژاردەیە لە قەیراندایە، تەنانەت لەگەڵ گەڕانەوەی ڕینارد لە مانگی ڕابردوودا، هەروەها لە هەفتەی ڕابردووشدا 3-2 بە بەحرەینی دۆڕا.
پسپۆڕی تۆپی پێی ئاسیا دەڵێت ئەو بیروبۆچوونانەی یەکێتیی سعودیە بەسەر مانچینی سەپاندووە "بووە هۆی ئاگربەربوون لە هەڵبژاردەی نیشتمانی و خۆسووتاندن هەڵبژاردەی سعودیەدا".