زایەڵە ــــ گرووپی شاخەوانی باڵیسان لە درێژەی کار و چالاکی شاخەوانی خۆێدا گەشتێکی زۆر سەختی سازدا بۆ گەلی خانزاد میری سۆران

بەشی ڕاگەیاندنی گرووپ:لە شوێنێکی زۆر سەخت و گونجاو بۆ خۆپاراستن بەڵگەی شوناسی گەلێکی زیندو و خاوەن مێژووە بەڕاستی سەروەتێکی مەزنە بەڵام بەداخەوە ئاسەوارەکانی لەناو بردراون.

 بەشی ڕاگەیاندن ئاماژەی دا: سێ شەم ٢٤ ی ١٢ ی ٢٠٢٤ گەشتێکی ماوە درێژمان ئەنجامدا لە ناحیەی باسرمە بۆ گوندی باویان لەوێشەوە بۆ گەلی خانزاد کە پڕە لە سروشت و نەخشی دڵڕفێنی صنعەتی پەروەردگار ، پاشان سەرکەوتین بۆ سەر قەڵایەکە، بەڕاستی بێوێنەیە . 

هیوادارین گرینگی پێ بدرێت و نۆژەن بکرێتەوە لەسەر شێوازی ڕەسەنی خۆی.