زایەڵە - لەمەودوا خزمەتگوزارییەکانی تاقیگەی نەخۆشخانەکان لەلایەن کەرتی تایبەتەوە دابیندەکرێن، سەرۆکی سەندیکای بایۆلۆژیستانی کوردستانیش دەڵێت: ''هیوادارین لە بەرژەوەندیی خەڵک بێت و نرخەکان گران نەکرێن''.
بەرپرسێکی تەندروستی لە دیوانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە میدیای پارتی وتووە، پڕۆژەکە بەجۆرێکە کە هەموو تاقیگەکانی نەخۆشخانە حکومییەکان بە بنکە تەندروستییەکانیشەوە لەلایەن کۆمپانیایەکی تایبەتەوە کەلوپەل و پێداویستییەکانیان بۆ دابینبکرێت.
هاوکات موحسین کاک ئەحمەد، بەڕێوەبەری تاقیگەی تەندروستیی گشتیی هەولێر بە رایگەیاندووە، ئەو پڕۆژەیە بەشێوەیەکە کە هەموو خزمەتگوزارییە تاقیگەییەکان دەدرێن بە کەرتی تایبەت.
موحسین کاک ئەحمەد دەڵێت، پڕۆژەکە نرخی پشکنینەکان زیادناکات و هەر بەهەمان نرخی پێشوو دەبن، بەڵکو لەمەودوا ''کێشەی نەبوونی پشکنین و ناڕێکیی کەلوپەلی تاقیگەکانیش لە نەخۆشخانەی حکومییەکان نامێنێت، چونکە بە تەندەر هەمووی لەلایەن کۆمپانیایەکەوە دابیندەکرێن''.
ئیسماعیل حەمە ئاغا، لێپرسراوی تاقیگەی ناوەندیی رانیە کە سەرۆکی سەندیکای بایۆلۆژیی کوردستانە لەوبارەیەوە رایگەیاند، تائێستا بڕیارەکەیان بۆ نەهاتووە، بەڵام ''گرنگە کە ئەو بڕیارە نوێیە لە بەرژەوەندیی خەڵکدا بێت و نرخەکان بۆ هاونیشتمانییان گران نەکرێن''.
ک