زایەڵە - ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو بەغداد تەواوكاریی مووچەی مانگی 11 بنێرێت.

د. بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بۆ زایەڵە رایگەیاند، فشارەكانمان بەردەوام دەبن تاوەكو كێشەی مووچە چارەسەربكرێت، بەڵام بەشێكی كێشەكە بەهۆی داهاتی ناوخۆوەیە و ئەگەر داهاتەكە زۆرە پێویستە مووچەی مانگی 11ی پێدابەشبكرێت و ئەگەر داهاتەكە كەمە رادەستی بەغداد بكرێت تاوەكو تەواوكاریی مووچەی مانگی 11 بنێردرێت. 

ئەو پەرلەمانتارە جەختیكردەوە و وتیشی، چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو بەغداد پارەی تەواوكاریی مووچەی مانگی 11ی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت".

ک