زایەڵە ـــ ئەگەری گواستنەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە یانەی نەسرەوە بۆ یانەی هیلال بەهێزتر بووە.

 لە زاری سعودیە سپۆرت، دانوستانەکانی نێوان یانەی ریاز و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کاپتنی پورتوگالی بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی کە لە مانگی حوزەیرانی 2025 کۆتایی دێت، هێشتا جێی گومانن. ئەمە لەکاتێکدایە کە ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە هێرشبەرە پورتوگالی ئەگەری هەیە پەیوەندی بە یانەی هیلال بکات و یاوەری هەڵبژاردەکە بکات لە مۆندیالی یانەکانی 2025 کە ئەمریکا میوانداریی دەکات. 

لە قۆناغی گرووپەکانی پاڵەوانێتییەکەدا، هیلال ڕووبەڕووی ڕیال مەدرید، سالزبۆرگی نەمسایی و پاچوکای مەکسیکی دەبێتەوە.

عەبدوڵڵا ئەلهەزاع شارەزای تۆپی پێی سعودیە ئاشکرای کرد کە هێشتا یانەی نەسر بڕیاری دانوستان لەگەڵ ڕۆناڵدۆی نەداوە بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی. شکستی نەسر لەم بابەتەدا لەوانەیە نیگەرانی هاندەرانی یانەکە زیاد بکات لەوەی ڕۆناڵدۆ پەیوەندی بە هیلال بکات و ببێتە ئەمرێکی واقیع. لەلایەکی دیکەشەوە هەندێک میدیای وەرزشی لە سەرانسەری جیهان بڵاویانکردووەتەوە کە یانەی نەسر لە گفتوگۆدایە لەگەڵ یوسف نەسیری هێرشبەری مەراکیشی  فەنەرباخچە لە تورکیا.

 هێرشبەرێک کەوا ستیفانۆ پویۆلی ڕاهێنەری ئیتالی یانەی نەسر مەیلی لەسەر گواستنەوەی ناوبراوە لە گواستنەوە زستانییەکاندا.