زایڵە ـــ تۆپی پێ لە مەیدانی جەنگی جیهانی یەکەمدا ئاشتی هێنایە نێوان سوپای بەریتانیا و ئەڵمانیا لە شەوی کریسمەسدا!

لە شەوی کریسمسدا، 110 ساڵ لەمەوبەر، تۆپی پێ ئاشتی هێنایە مەیدانی جەنگ. جەنگی جیهانی یەکەم، کاتێک سەربازانی بەریتانیا و ئەڵمانیا بۆ چەند کاتژمێرێک شەڕیان وەستان، پێکەوە وێنەیان گرت و یاری تۆپی پێیان کرد!

ماڵپەڕی "مۆزەخانەی جەنگی ئیمپراتۆریەتی" ڕاپۆرتێکی لەسەر ئەم ڕووداوە مێژووییە نووسی بە مانشێتی "چیرۆکی ڕاستەقینەی ئاگربەستی کریسمس". ڕاستی ئاگربەستی کریسمس چی بوو؟

ئاگربەستی کریسمس بووە بە یەکێک لە بەناوبانگترین و ئەفسانەیی ترین ڕووداوەکانی جەنگی جیهانی یەکەم. بەڵام چیرۆکی ڕاستەقینەی پشت ئاگربەستەکە چی بوو؟ بۆچی ئەمە ڕوویدا، و ئایا سەربازانی بەریتانی و ئەڵمانی بەڕاستی لەسەر خاکی هیچ کەس یاری تۆپی پێیان بەڕێوەبرد؟

درەنگانی شەوی کریسمس ساڵی 1914، پیاوانی هێزی هەڵمەتی بەریتانیا گوێیان لە سەربازە ئەڵمانییەکان بوو لە خەندەقەکانی بەردەمیاندا سروودی نیشتمانپەروەرانەیان دەگوت و فانۆس و داری سنەوبەری بچووکیان لە تەنیشت خەندەقەکانیانەوە بینی. پەیامەکان لە نێوان خەندەقەکاندا دەگوازرانەوە.

ڕۆژی دواتر، سەربازانی بەریتانی و ئەڵمانی لە خاکێک کۆبوونەوە، دیارییان بۆ یەکتر ئاڵوگۆڕکرد و وێنەیان دەگرت و پێکەوە یاری تۆپی پێیان کرد. هەروەها بریندارەکانیان ناشت و خەندەق و چاڵەکانیان چاککردووەتەوە.

لە 100 هەمین ساڵیادی ڕووداوەکەدا، پەیکەرەیەک بەناوی "هەمووان پێکەوە" لەلایەن پەیکەرتاشی بەریتانی ئەندرو ئێدواردزەوە دروستکرا. 

ئەو برهەمە هونەرییە لە 15ی کانوونی یەکەمی 2014 لە کەنیسەی سەینت لوک لە لیڤەرپوڵ لە باکوری ئینگلتەرا لادرا، پەردەی لەسەر لابرا.