زایەڵە-جهبار یاوهر، ئەمینداری پێشوی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بۆ دەنگی ئەمریکا،هاوپەیمانان هانمان دەدەن بۆ یەکخستنەوەی پێشمەرگەو کردنی پێشمەرگە بە هێزێکی پرۆفیشناڵ، هاوپەیمانان دەیانەوێت پێشمەرگە بەدەربێت لە ململانێی حزبی، گەر ئەمەمان کرد دەستخۆشیمان لێدەکەن، ئهگەر گوێڕایەڵیشیان نەکەین وەکو ئەفغانستان بەجێمان دەهڵێن، خۆ تا قیامەت لەگەڵ ئێمە نامێننەوە".
"لە ساڵی 2003ەوە تا ئێستا هاوپەیمانان لەگەڵمانن، ئهگەر لە ساڵی 2014ەوە حسابیشی بکەین دەکاتە 10 ساڵ، سەرباری ئەو هەمو هاوکاری و پێدانی پارەو چەک و تەقەمەنی و مەشقکردنە بە پێشمەرگە، ئهگەرچیتر گوێڕایەڵی هاوپەیمانان نەکەین، لێمان بێزار دەبن و وازمان لێدەهێنن".
بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاردراوە بە دەست بەکاربونی ناوچەی سەربازی یەک و دو کە بەشێکی زۆری هێزەکانی پێشمەرگەو فەرماندەیی هێزەکانی 70 و 80 ی پێشمەرگەی تێدا ڕێکدەخرێتەوە.
ک