زایەڵە-لە دوای تووشبوونی بە نەخۆشیی شێرپەنجەی خوێن دۆخی تەندروستیی ئەسما ئەسەد رووی لە خراپبوون کردووە و پزیشکەکانی کەرەنتینیان کردووە، وەك ئەوەی رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویکردوەتەوە.
رۆژنامەکە ئاشکرایکرد، ئەسما لە ماوەکانی رابردوودا تووشی نەخۆشیی شێرپەنجەی خوێن بووە، لەدوای ئەوەی گەیشتووەتە مۆسکۆ جارێکی دیکە دۆخی تەندروستی تێكچووە و پزیشکەکانی ئەگەری 50% مانەوەیان لە ژیاندا بە خێزانەکەی داوە، لەئێستادا فەواز ئەخرەسی باوکی چاودێری رەوشی تەندروستی دەکات.
باسیلەوەشکرد، ئەسما پێش بەشار ئەسەدی هاوسەری گەیشتووەتە مۆسکۆ بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەرییە تەندروستییەکانی.
لە مانگی ئایاری ئەمساڵ، سەرۆکایەتیی سوریا تووشبوونی ئەسما ئەسەدی بە نەخۆشیی شێرپەنجەی خوێن لۆکیمیا بڵاوکردەوە، ئەمەش پاش ئەوەی لە ساڵانی 2018-2019 تووشی شێرپەنجەی مەمک بوو.
ئەسما لەدایکبووی ساڵی 1975ی لەندەنە، دایک و باوکی سورین، فەواز ئەخراسی باوکی پزیشکی پسپۆڕی دڵە، دایکیشی سەحار عوتری دیپلۆماتکاری وڵاتەکەی بووە.
ک