زایەڵە-بەشی ئاماری دەنگی کرێکار، لەماوەی ئەمساڵدا لە هەرێمی كوردستان ٤٧ کرێکار گیانیان لەدەستداوە.
مەترسیداری دۆخی کرێکاران لەنەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی شوێنیکار، نەبوونی پێداوویستیەکانی خۆپارێزی، پێنەدانی هوشیاری سەلامەتی لەلایەن کۆمپانیا و خاوەنکارەوەو… هەموو ئەمانە و چەندین هۆکاری دیكە وایکردووە ڕێژەی گیانلەدەستدانی كرێكاران ڕۆژ بەڕۆژ بەرەو زیاتر دەچێت.
لەسەر ئاستی پارێزگاكان ڕێژەی گیانلەدەستدانی كرێكاران بەمجۆرەیە سلێمانی ٢٥، هەولێر ١٦ و دهۆک شەش كرێكار لەكاتی كاركردندا گیانیان لەدەستداوە.
هۆكاری گیان لەدەستدانی ئەو كرێكارانە لە كاتی كاركردندا دەگەڕێتەوە بۆ کەوتنە خوارەوە، کارەبا گرتن، سوتان، خنکان و کەوتنە ژێر ئامێرەکان.
December 26, 2024