زایەڵە-هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند: سبەینێ هەینی، لە سەعات ٧ی بەیانی بۆ ١ی نیوەڕۆ، ماراسۆن لە شەقامەکانی چواردەوری پارکی سامی عەبدولرەحمان ئەنجام دەدرێت.
-ئەو شەقامانەی دادەخرێن ئەمانەن: "شەقامى ٦٠ مەتری بەرامبەر پەرلەمان تاوەكو رێگای موسڵ، سێ ريانى دارايی تاوەکو کۆتایی شورەی پارک، شەقامى ٤٠ مەتری رێگای موسڵ تاوەكو چوار ريانى فيدڕال بەرامبەر هۆڵی مامۆستا سەعد، شەقامى زاگرۆس تاوەکو شەقامی ٦٠ مەتری".
-ئەو لایانەی شەقامەکان دادەخرێت کە بەتەنیشت پارکەکەوەن.
-داوا لە هاوڵاتیان دەکرێت، لەو ماوەیەدا شەقامی جێگرەوە بەکاربهێنن.
ک