زایەڵە - سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئەم وێنەی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت،"ئەمڕۆ سەرەڕای پشووی سەری ساڵ، بەسەرپەرشتیی تیمەكانمان لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی و كۆمپانیای جێبەجێكار دەستیانكرد بە  كۆنكرێتكردنی هەردوو سەقفی سەرەكی لە یەكتربڕی 17 كە دەكەوێتە سەر ڕێگای عەربەت- سلێمانی و كاركردن بەردەوامدەبێت". ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، شەقامی 100 مەتریی سلێمانی، بە یەكێك لە ستراتیژیترین پڕۆژەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی دادەنرێت و بە تەواوبوونیشی خزمەتێكی بەرچاو بە شۆفێران دەكات و ئاستەنگی هاتوچۆ لە سەنتەری شاری سلێمانی كەمدەكاتەوە."

ک