زایەڵە-فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە) ڕایدەگەیەنێت:هەماهەنگیان لەگەڵ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان هەبووە لە دووەم ڕۆژی شەڕ و ڕوبەڕووبوونەوەکان لەگەڵ ڕژێمی ئەسەد، لەگەڵ ئەوەی هیچ ڕێککەوتنێکی پێش وەختەیان لەگەڵ بەرەی تەحریر شام نەبووە کە ئەحمەد ئەلشەرع سەرکردایەتی دەکات،
هەسەدە ئامادەیە تێکەڵی سووپای سووریای نوێ بێت، بەڵام دوای ڕێککەوتن لەسەر شێوازە گونجاوەکەی.
هۆشداری دەدەین لە دروستبوونی کارەساتێک لە کۆبانێ لەگەڵ بەردەوامی هێرشەکانی تورکیا، سەرباری ئەوەی هەسەدە لەڕێگەی نێوەندگیرەکانەوە پێشنیازی بۆ ئەنقەرە کردووە ناوچەکە لە چەک دادەماڵدرێت، بەڵام تا ئێستا تورکیا وەڵامی نەداوەتەوە.
داوای دیالۆگی ڕاستەخۆ و گشتگیر و بەپەلە دەکەین لەپێناو دروستکردنی سەردەمێکی پڕ لە ئارامی و ئاشتی و ئاسایش، بۆ ئەوەی سووریا هەنگاوێک بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوە بنێت.
ئامادەیین ، بەرپرسیارەتی ئاسایشی سنوور بە دەسەڵاتی نوێی سووریا لە دیمەشق بدەن.
ک
December 27, 2024