زایەڵە - بە پێی سەرچاوەیەک لە ئاژانسی بەغدادئەلیەوم، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی ١٢ دەگاتە ٩٩٦ ملیار دینار و هاوکات بڕیارە وەزارەتی دارایی فیدراڵی بڕی یەک ترلیۆن و ٢٠٠ ملیار دینار بنێرێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، سەبارەت بە تەواوکردنی کورتهێنان بۆ مووچەی مانگی ١١ و ١٢، لە رێگەی گواستنەوەوە دەبێت، بەپێی ئەوەی لە یاسای بودجەدا هاتووە، بەشەکەی تری کورتهێنانەکەش لە رێگەی داهاتی ناوخۆییەوە تەواو دەکرێت.
سەبارەت بە وادەى ناردنى پارەکەش میدیاکانى عێراق وتویانە ناوەڕاستى هەفتەى داهاتوو پارەکە دەنێردرێت.
ک