زایەڵە - وه‌زاره‌تی شاره‌وانی راىگه‌یاند، له ساڵی نوێ هه‌موو فه‌رمانبه‌ران سوودمه‌ند ده‌بن له وه‌رگرتنی پارچه زه‌وی و نزیكه‌ی 400 هه‌زار فۆرم گه‌ڕاوه‌ته‌وه وه‌زاره‌ت.
سه‌ربه‌ست مه‌ولوود به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی یاسایی له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی، وتی: دوای ده‌رچوونی فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ڕێكاره‌كانی گرته‌به‌ر بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی زه‌وی و له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان له نێوان 350 هه‌تا 400 هه‌زار فۆرم گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ وه‌زاره‌ت
ڕاشیگەیاند: بەشێکی فه‌رمانبه‌ران یان پێشتر سوودمه‌ندبوونه یانیش ساڵی خزمه‌تیان نه‌گه‌یشتووته هه‌شت ساڵ، له‌به‌ر ئه‌وه پێشبینی ده‌كه‌ین دوای وردبینی 250 تا 300 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر سوودمهندبن له وه‌رگرتنی زه‌وی.
ئاماژەی بەوەش دا؛ نیوەی فۆرمه‌كان وردبینیان بۆكراوه و دوای دابه‌شكردنی قۆناغی دووه‌می زه‌ویه‌كان ته‌نیا نیوه ده‌مێنن
زیات وتی: به‌پێی هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌ت بۆ دابه‌شکردنی زه‌وی، هه‌موو فه‌رمانبه‌ران سوودمه‌ند ده‌بن له وه‌رگرتنی پارچه زه‌وی.
هەروەها وتی: هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك كارتی زانیاری له چ ناوچه‌یه‌كه له‌وێ سوودمه‌ند ده‌بێت له وه‌رگرتنی زه‌وی و ئێمه شوێن بۆ هیچ فه‌رمانبه‌رێك دیاری ناكه‌ین ئه‌وه‌ی حوكم به شوێنی زه‌وی ده‌كات كارتی زانیاری فه‌رمانبه‌ره.
ک
December 27, 2024