زایەڵە-بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، پێشنیازی پێدانی نان و سەموون لە بری بەشەئاردی مانگانەی هاوڵاتییان بەشێوەی ئەزموونی لە عێراق سەركەوتوو نەبووە و كاری پێناكرێت.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم بۆزایەڵە رایگەیاند، پێشتر لە چەند ناوچەیەك لە عێراق پێشنیازێك گەڵاڵەكرا كە بەشێوەی ئەزموونی لە بری بەشەئاردی مانگانە سەموون و نان لە نانەواخانە و سەموونخانەكان بدرێتە هاوڵاتییان، بەڵام سەركەوتوو نەبووە و لە عێراق بەو شێوەیە جێبەجێنەكراوە کە گشتاندنی پێبکرێت و لە هەموو عێراق جێبەجێبکرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بەو پێیەی ئەو ئەزموونە لە عێراق سەركەوتوو نەبووە و كاری پێنەكراوە لە هەرێمی كوردستانیش كاری پێناكرێت.
ک