زایەڵە ـــ سەرۆکی پێشووی یانەکانی مانچستەر یۆنایتد و چێڵسی ئینگلیزی له خولی تۆپی پێی پرۆفیشناڵ سعودیه دامەزرێندرا

بەگوێرەی هەواڵێکی  ڕۆژنامەی ئەلڕیازییەی سعودیە، یانەی قادسیە پیتەر کینیۆنی سەرۆکی پێشووی مانچستەر یونایتدی وەک ڕاوێژکار بۆ کاروباری بەڕێوەبردنی یانەکە هەڵبژاردووە و دایمەزراندووە

بەگوێرەی راپۆرتەکە، پیتەر کینیۆن ئامۆژگاری خۆی پێشکەش بە قادسیە دەکات بەهۆی ئەو کارە زۆرەی کە لە مانچستەر یونایتد و چێڵسی چەن ساڵ لەوەپێش کردوویەتی.

 ئەم هاوکارییە دەبێت بە شێوەی حوزووری و هەروەها پەیوەندی ڤیدیۆیی بێت.

پیتەر کینیۆن لە ساڵی 1997 بوو بە جێگری سەرۆکی جێبەجێکاری مانچستەر یونایتد و سێ ساڵ دواتر دوای ڕۆیشتنی مارتن ئێدواردز وەک سەرۆکی ئەو یانە، یانەکەی گرتە دەست. کینیۆنیش لە ساڵی 2003 پەیوەندی بە چێڵسیەوە کرد.