زایەڵە-عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، بڕی 631 ملیار دینار بۆ مانگی 11 نێردراوە و بڕیاری ناردنی پارەی مووچەی مانگی 12 و 430 ملیار دیناری تەواوکاریش هەیە و بڕیارە لە سبەی یاخود دوو سبەیدا بنێردرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە 15ی مانگی 12 بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی 11 و ناردنی 430 ملیار دیناری تەواوکاری دراوە و بڕیارەکە بەردەستە و 11 رۆژە 631 ملیار دینار رەوانەی هەرێمی کوردستان کراوە.
عەلی حەمەساڵح باسی لەوەشکرد، وەفدی هەرێم لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق رێککەوتون بەشێک لە داهاتی ناوخۆی (مانگی 7 و 8) بنێرن کە (83 ملیار و 77 ملیار) دینارە بۆ ئەو دوو مانگە، بەڵام ئەوە دوو هەفتەیە هیچ بڕێکیان نەناردووە و تا ئەمڕۆش ئامادەنین بینێرن، دەشڵێت، "عێراق وەک کاردانەوە تەمویلکردنی راگرتووە".
ئەوەشی وت، بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بێباکن و نایانەوێت داهاتی ناوخۆ بگەڕێننەوە بۆ عێراق.
ک