زایەڵە-دەقی راگەیەندراوی سەڵاحەدین بەهادین:
نۆیەمین کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کۆتایی بەکارەکانی هێنا
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٨/١٢/٢٠٢٤ لەهۆڵی سەعد عەبدوڵا لە شاری هەولێر کۆنگرەی نۆیەمی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کۆتایی بەکارەکانی هێنا..
لە سەرەتای مەڕاسیمی کۆتایی هاتنی کارەکانی نۆیەمین کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان نوێنەری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە شاری هەولێر ئەنجامی کۆتایی پڕۆسەی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی ئەمینداری گشتی و ئەندامانی سەرکردایەتی و دەستەی باڵای چاودێری و بەدواداچوون ڕاگەیاند،
ئاماژەی بەوەدا بەڕێز مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهادین متمانەی ئەندامانی کۆنگرەی بەدەستهێنا و بووە ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان.
لەدوای هەڵبژاردنەوەی بە ئەمینداری گشتی بەڕێز مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهادین وتارێکی پێشکەش کرد و پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی نۆیەمی ئاڕاستەی یەکگرتووەکان بەتایبەتی و گەلی کوردستان بەگشتی کرد، سوپاسی ئەندامانی کۆنگرەی یەکگرتووی کرد کە جارێکی دیکە متمانەیان پێبەخشییەوە و پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەندامانی هەڵبژێردراوی سەرکردایەتی و دەستەی باڵای چاودێری و بەدواداچوون کرد.
ڕوونیشی کردەوە دەرنەچوونی کاندیدانی دیکە مانای کەم توانایی و نەبوونی دڵسۆزی نییە بەڵکو لەبەر زۆری کاندید و کەمی پۆستەکانە، ئەو بەڕێزانەی دەرنەچوون خوشک و برای دڵسۆز و کارا و بەوەفای ئەم کاروانەن و هەوڵ و ماندووبونەکانی ڕابردوویان بەرز دەنرخێنین و چاوەڕێین لە داهاتوو هاوکاری زیاتری ئەم کاروانەبن.
ئەمڕۆ قۆناغێکی نوێ چاوەڕێمان دەکات و بەرپرسیاریەتییەکی گرنگ و قورس لەپێشمانە، پێویستە پاراستنی گیانی برایەتی و دوعای تەوفیق و هاوکاری یەکدی لەپێشینەی کارەکانمان بێت
ک
December 28, 2024