زایەڵە- شارەزایەكی ئابووری ڕایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا مانگی تشرینی یەكەم قەبارەی كورتهێنانی بودجە ١٦ ترلیۆن دینار بووە، ئەمەش بەهۆی زیاد بوونی قەبارەی خەرجییە گشتییەكانەوە بوو.
نەبیل مەرسومی شارەزایی ئابووری سەبارەت بە قەبارەی كورتهێنانی بودجەی ئەمساڵ و هۆكارەكەی، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، هەرچەندە تێكڕای گشتیی نرخی نەوت لە ماوەی ڕابردوودا لە دەوروبەری ٧٣ دۆلار بوو بۆ هەر بەرمیلێك، بەڵام بودجەی عێراق تا مانگی تشرینی یەكەمی بڕی ١٦ ترلیۆن دینار كورتهێنانی ڕاستەقینەی تۆماركرد.
وتیشی، ئەمەش بەهۆی زیاد بوونی قەبارەی خەرجییە گشتییەكانەوە بوو، كە نزیكەی ١٤٠ تریلیۆن دینار بوو، لەكاتێكدا داهاتی گشتی ١٢٤ تریلیۆن دینار بووە.
باسی لەوەشكرد، بەشێكی زۆری ئەم كورتهێنانە بۆ دانەوەی قەرزی ناوخۆی بوو، كە لە كۆتایی مانگی تشرینی یەكەمدا خەرجییەكان لە ٧٠ ترلیۆن دینارەوە بۆ ٨٠ ترلیۆن دینار بەرزبووەتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، بودجەم ئەمساڵی سێ سەرۆكایەتیەكەی عێراق بەم شێوەیەی خوارەوە بوو.
سەرۆكایەتی پەرلەمان = ٤١٩ ملیار دینار
سەرۆكایەتی كۆمار = ٣٦ ملیار دینار
ئەنجومەنی وەزیران = ٥.١٥٧ تریلۆن دینار
ک
December 28, 2024