زایەڵە-دەوڵەتی یاسا له‌ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا له‌باره‌ی ده‌نگۆكان په‌یوه‌ست به‌ دروستكردنی هێزی چه‌كدار له‌لایه‌ن نوری مالیكییه‌وه‌، ڕایگه‌یاندوه‌، "نوری مالیكی له‌ ماوه‌ی ڕابردودا به‌شداری كردوه‌ له‌ پێكهێنان و پڕچەککردنی هێزی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ و جارێكی دیكه‌ش جه‌خت له‌ پشتیوانی لە دامەزراوە ئەمنییەکانی دەوڵەت ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ گەرەنتین بۆ پاراستنی یەکێتی وڵات و ئاسایشی گه‌لی عێراق".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، باوەڕیان بە دەوڵەتێکی بەهێز و بەتوانا هەیە، جەختیشی لەوە کردەوە، "ئەگەر بمانویستایە گروپی چەکداری پێکبهێنین، پشتیوانیی هێزە ئەمنییەکانمان نەدەکرد و قۆناغەکانی ڕابردوشمان نه‌ده‌قۆسته‌وه‌ بۆ دروستكردنی هێزی ده‌وڵه‌ت".

ئه‌و ڕونكردنه‌وه‌یه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر ڕۆژنامه‌ی الاخبار-ی لوبنانی له‌ سه‌ر زاری سەرچاوە عێراقییەکانه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا به‌ بیانوی پاراستنی وڵات لە هەر مەترسییەکی داهاتو گروپێکی چەکداری بە ناوی  "ڕۆڵەکانی دەوڵەت" پێكده‌هێنێت.

ک