زایەڵە-دەم پارتی راگەیەنراوێكی لەبارەی ناوەڕۆكی گفتوگۆكانی دیداری عەبدوڵا ئـ.ـۆجـ.ـەلـ.ـان بڵاوكردەوە:

دەم پارتی دەم پارتی راگەیەنراوێكی لەبارەی ناوەڕۆكی گفتوگۆكانی دیداری عەبدوڵا ئۆجـــ.ەلان بڵاوكردەو و رایگەیاندووە، تەندروستی رێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان زۆر باشە.  

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئۆجــــ.ەلان ئامادەیی خۆی پیشانداوە بۆ پشتیوانیكردن لە دەستپێشخەرییەكەی ئەردۆغان و باخچەلی و داوای لە وەفدەكە كردووە بۆچوونەكانی بگەیەنێتە ناوەندە سیاسییەكانی توركیا.  

ئەوەش هاتووە، ئۆجــ.ەلان ئامادەیی دەربڕیوە بۆ ئەوەی بۆچوونەكانی لە رێگەی بانگەوازێكەوە بڵاوبكاتەوە و وتوویەتی، "بەهێزكردنی برایەتی نێوان كورد و تورك بەرپرسیارێتییەكی مێژووییە".

ک