زایەڵە-ئەحمەد شەرع فەرماندەی گشتیی ئیدارەی نوێی سوریا لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا چه‌ند په‌یامێكی ئاشكراكردو ڕایگه‌یاند، "هێزە کوردییەکان دەبنە بەشێک لەوەزارەتی بەرگریی سوریاو لەمبارەوە گفتوگۆکانمان لەگەڵیاندا بەردەوامن"، ده‌شڵێت:"فیدراڵیه‌ت بۆ سوریا ڕەتده‌كه‌ینه‌وه‌".


فه‌رمانده‌ی گشتیی ئیداره‌ی نوێی سوریا جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، "هیچ ئه‌گه‌رێك بۆ دابەشبونی سوریا نییه‌و فیدراڵیه‌تیش بۆ سوریا ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌".
ئەحمەد شەرع وتی:  "کوردی بەشێکی دانەبڕاون لەپێکهاتەکانی سوریا".


ده‌شڵێت:"ئامادەکردن‌و نوسینی دەستورێکی نوێ بۆ سوریا ڕەنگە نزیکەی سێ ساڵ بخایەنێت، بەڕێوەچونی هەڵبژاردنیش ڕەنگە پێویستی بەچوار ساڵ هەبێت".
سەبارەت بەده‌سته‌ی ته‌حریر شام لەکۆنفرانسی دیالۆگی نیشتمانیدا، هەڵوەشاندنەوەی ده‌سته‌ی تەحریر شام ڕادەگەیەنین".


جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌، "هیچ نیگەرانییەک لەناوخۆی سوریادا نییە، بەوپێیەی سوریاییەکان پێکەوە دەژین، سوریا بۆ هیچ کەسێک نابێتە مایەی ناڕەحەتی، ئێمەش بەعەقڵیەتی دەوڵەتمه‌داری حوكم ده‌كه‌ین.

ک