زایەڵە- میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، بە هۆی گەندەڵییەوە زیاتر لە دوو هەزار ئەفسەری وەزارەتەکەمان دەرکردووە

148 تۆمەتباری ماددە هۆشبەرەکان سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرکراوە

"سەرجەم کامێراکانی سەر سنووری عێراق-سووریا وێنەکان ڕاستەوخۆ دەگوازنەوە بۆ بەغدا و لە ناوەندەوە چاودێریی دەکرێن."

 "14 هەزار و 797 دۆسیەی گەندەڵی لەنێو ئەفسەرانی ناوخۆ هەبووە، دوو هەزار و 103 ئەفسەر بەهۆی گەندەڵییەوە لە کارەکانیان دەرکراون."

"لە سەدا 83 کردەوە تیرۆریستییەکان لە عێراق کەم بوونەتەوە، هەروەها ڕێژەی تاوانی مەترسیدار سەدا 20 کەم بووەتەوە."

 "662 تۆڕی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەرمان هەڵوەشاندووەتەوە و 148 تۆمەتباریش سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرکراوە."

ک