زایەڵە-ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی،بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناڵی ئینگلیزی، نزیک کەناراوی فەرەنسا، نقوم بووە. بەپێی گوتەی پۆلیس و تیمەکانی فریاگوزاریی، سێ سەرنشینی بەلەمەکە مردوون و گومانیش دەکرێت لەبەر ئاڵۆزیی دەریا و سەرمای سەخت، ژمارەی مردووەکان زیاتر بێت.
تا ئێستا 30 سەرنشینی بەلەمەکە ڕزگارکراون و فریاگوزاریی سەرەتاییان بۆ کراوە.
زیاتر لە 10 سەرنشین لەسەرما، باری تەندروستیان تێک چووە، پاش ئەوەی لە لایەن تیمەکانی فریاگوزارییەوە لە ئاوی ساردی کەناڵی ئینگلیز دەرهێنراون.
تا ئێستا نازانرێت سەرنشینانی بەلەمەکە سەر بە چ نەتەوەیەکن.
ک