زایەڵە-لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە کاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی دابینکردنی زەوی بۆ پاسەوانانی سنور  رایگەیاند، لەسەرەتای مانگی نۆی ئەمساڵەوە بە نوسراوی رەسمی داوام لە وەزیری ناوخۆی عێراق کردوە، کە زەوی نیشتەجێبوون بۆ پۆلیسی پاسەوانانی سنوری کوردستان دابین بکرێت یاخود لەرێگای بانکەوە مینحەیەکیان پێیبدرێ بۆ نیشتەجێبون.

ئاماژەی بەوەکردووە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق نوسراوی کردوە کە لەپارێزگاکان وەک فەرمانبەرانی تر پارچە زەوی نیشتەجێبون دابین بکرێت بۆ پاسەوانانی سنور، سەبارەت بە پاسەوانانی سنور کە نیشتەجێی هەرێمی کوردستانن، حکومەتی هەرێم زەویان بۆ دابین بکات ئەگەر نەکرا مینحەیەکیان پێیبدرێ لەلایەن حکومەتی ئیتحادییەوە.

ئەوەشی خستە ڕوو، "دوێنێ لەگەڵ بریکاری وەزیری ناوخۆی عێراق بۆ کاروباری ئەمنی ئیتحادی قسەمان کرد هێشتا هیچ بڕیارێک نەدراوە، ئەو دەنگۆیەشی گوایە مینحەکە بدرێتە هەرێم و دابەشی بکات یا لەجیاتی دابینکردنی پارچە زەوییەکە بیبات هیچ بنەمایەکی نیە."

دەڵێت "برایانمان لە پۆلیسی پاسەوانانی سنور دڵنیا دەکەینەوە لە بەدوداچوون و فشارەکانمان بەردەوام دەبین بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانیان."

ک